English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ زیاد كردنی بەرهەمی كارەبا بەدوای گازی سروشتیدا دەگەڕێت
2020-01-29 [08:32 AM]

ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێران هەناردەی گازی سروشتی بۆ عێراق كەمكردۆتەوە، عێراقیش بە دوای جێگرەوەی دیکەدا دەگەڕێت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی، بۆ بەرهەمهێنان کارەبا.

ئەحمەد ئەلعەبادی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا ئێران نزیکەی سێ ملیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتی بۆ عێراق هەناردە دەکات، لە کاتێکدا لەسەر هەناردەکردنی 25 ملیۆن مەتر سێجا رێککەوتوون.

هەروەها بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات لەساڵی 2011، ئێران 50 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی رۆژانە هەناردەی عێراق دەکات، بەڵام ئێستا بەرهەمهێنانی ئێران گازی ئێران بۆ بەکار هێنانی ناوخۆیی بەکاردەهێندرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و بەگەڕخستنی وێستگەکان عێراق بە شێوەیەکی گەورە پشت بە هاوردەی گازی ئێرانی دەبەستێت.

 





ئەم هەواڵە 8005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad