ZNA - هەولێر
چەند سەرچاوە بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، رێکخراوی ئۆپێك خەریکە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو درێژ بکرێتەوە.
سەرچاوەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیەی ئێستای بەردەوام بێت، چین داخوازیی نەوتی کەم دەکاتەوە و هاوکات ئاستای بەرهەمی ئۆپێکیش دادەبەزێت.
دابەزینی خێرای نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی ئۆپێکی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە و لەوە دەترسن ڤایرۆسی کرۆنا زیانی زیاتری لێبکەوێتەوە و جگە لە چین زیان بە چەند وڵاتێکی دیکەش بگەیەنێت و کار لە سەر گەشەی ئابوورییەکانیان بکات و ئەمەش داخوازیی کڕینی نەوت زیاتر دابەزێنێت.
هاوکات نرخی نەوت لە ماوەی شەشمانی رابردوودا کەمترین ئاستی بۆ تۆمار کراوە.
ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە |