English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆڵی ناتۆ لە عێراق فراوان دەکرێت
2020-01-29 [05:46 AM]

​ZNA - هەولێر


نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەڵێت واشنتن پشتگرییی بەهێزکردنی رۆڵی ناتۆ لە عێراق و سووریا دەکات.

جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند ئەمریکا دەیهەوێت لە داهاتوودا لەبارەی هەبوونی هێزی سەربازی لەگەڵ عێراق  گفتوگۆ بکات وبکەین و واشنتۆن دەیهەوێت پاڵپشتیی بەهێزکردنی دەوری ناتۆ لە عێراق و سووریا بکات.

ئەم لێدوانەی جێمس جێفری لەکاتێکدایە کە بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌رپرسانی عێراق و وڵاتانی خۆرئاوا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌غدا ده‌یهه‌وێت هێزه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق رۆڵێكی فراوانتری هه‌بێت و له‌ داهاتوودا جێگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگرنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad