English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤایرۆسی کۆڕۆنا.. لەگەڵ هەر رۆژێکی نوێ لە وڵاتێکی دیکە تۆمار دەکرێت
2020-01-30 [08:03 AM]

ZNA-هەولێر


ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/01/2020 بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 170 کەس و زیاد لە حەوت هەزار و 700 کەسیش تووشبووی نەخۆشییەکەن.

دوا بەدوای  بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کوشنده‌ی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین و لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، ئێستا 60 ملیۆن چینی لە ژێر جۆرە گەمارۆیەکدان کە هاتووچۆ و ژیانکردن لێیان ئاڵۆز و ئەستەم بووە.

دوا بەدوای  بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کوشنده‌ی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین و بڵاوبوونەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، ئەمڕۆ لە هەرێمی لاپلاندی وڵاتی فینلاند یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەستنیشان کرا.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ لە هەرێمی لاپلاندی وڵاتی فینلاند یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەستنیشان کرا، ئەو کەسەی کە دووچاری تووشبوون بەم ڤایرۆسە بووە ژنێکی تەمەن 32 ساڵە و چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە شاری ووهانی وڵاتی چینەوە گەشتی بۆ  وڵاتی فینلاند کردووە. ئاژانسە هەواڵییەکان ئاشکرایان کرد ئەو ژنە لە ئێستادا لە بەشی چاودێری وردە لە نەخۆشخانەی ناوەندی لاپلاند و چارسەر وەردەگرێت.

بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە کە ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە، تا ئێستا لە 19 وڵات ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و وڵاتانی ئیمارات و فینلاندیش لە دوایین ئەو وڵاتانە بوون، هاوکات ژمارەی قوربانییانی ئەو ڤایرۆسە بەرزبۆتەوە و بۆته‌ هۆى گیان لەدەستدانی 170 كه‌س و تووشبوونی نزیکەی 8 هەزار کەسی ديكه‌ بەم ڤایرۆسە.





ئەم هەواڵە 3955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad