English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسیارێتی میدیا له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نه‌خۆشی كۆرۆنا
2020-01-30 [09:49 AM]

نوسینی: فاخر كرمانجی/ قوتابی ماسته‌ر له‌ ڕاگه‌یاندن


 

له‌ پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان وه‌كو پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌یدییان به‌ ژیار و ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌بێت میدیا به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ به‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵبستێ.
میدیا به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسابشی نیشتیمانی و ته‌ندروستی له‌سه‌ر شانه‌ نه‌خاسمه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك كه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ هه‌بێت ئه‌مرۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باری له‌ ناكاوی سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان ڕاگه‌یاند، فرۆكه‌خانه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ جه‌نجالن ده‌كه‌ونه‌ ژێركاریگه‌ری رێنمایه‌كانی خۆ پاراستنی ته‌ندروستی و رێنمایه‌كانی پزیشكان و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا میدیا به‌رپرسیارێنی مه‌زنی له‌سه‌ر شانه‌ كه‌ هاوكار بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌ گشتی كه‌ به‌شێك بن له‌ میمبه‌ری هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ خۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌و په‌تایه‌، كه‌ ده‌كرێت ئه‌رك به‌رپرسیارێتی میدیا له‌ چه‌ند خالێك كورت بكه‌یه‌نه‌وه‌:
1ـ میدیا نابێت هه‌واڵی تۆقینه‌رو ناڕاست له‌سه‌ر په‌تای كۆرۆنا یان ئاماری نا دروست بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ میزاجی گشتی بشێوێنێ  یان دڵه‌ڕاوكێ بلاوبكاته‌وه‌.
2ـ نابێت وێنه‌ی نه‌خۆش یان وێنه‌ی مردنی به‌ كۆمه‌ڵ بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ دووره‌ له‌ ئیتیكی میدیایی، ترس و تۆقاندن ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شێوێنی به‌ تایبه‌تی بۆ منداڵان.
3ـ ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت په‌یامی هاوسۆزی جیهانی دروست بكرێت كه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ تێكرا ڕووبه‌ربه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كان ببنه‌وه‌.
4ـ ده‌بێت میدیا ته‌واوی بڵاوكراوه‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ باره‌ی په‌تای كۆرۆنا یان هه‌ر په‌تایه‌كی تر بێ به‌رامبه‌ر بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ بڕی رێكلام گرنگی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی بدات.
5ـ كاتی ئه‌وه‌ نییه‌ میدیا خه‌ریكی شكاندنی كه‌رتی ته‌ندروستی بێت و هه‌وڵ بدات ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌ كه‌مته‌رخه‌م نیشان بدات له‌ بری ئه‌وه‌ ده‌بێت هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسییه‌كان.
6ـ ده‌بێت تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هاوڵاتیان به‌ گشتی ڕه‌چاوی بارودۆخ و میزاجی خه‌ڵك بكه‌ن كه‌ باسكردن له‌ په‌تاكه‌ به‌ شێووه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر یان شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ هه‌ندێك ڕوداوی سیاسی یان ئاینی یا هه‌ر جۆره‌ گوزارشتێكی تر خۆیان به‌ دوور بگرن، چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی هۆشیاری ته‌ندروستی.
7ـ رێكخستنی به‌رنامه‌ و دیمانه‌ و فیچه‌ری ته‌له‌فزیونی و گه‌یاندنی په‌یامی هۆشیاری ته‌ندروستی ده‌بێت ببێت به‌ به‌شێك له‌ ئه‌ركی میدیا و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌گرێت.
8ـ بۆ هه‌ر په‌یامێك كه‌ میدیا ببێته‌ هۆی تۆقاندنی خه‌ڵك و شێواندنی ئاسایشی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌توانن رێكاری یاسایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  بگرنه‌ به‌ر به‌‌ پێی ئیتیك و رێساكانی به‌ركار له‌ ڕوویی میدیا و ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌وانی.
9ـ به‌ر له‌ بلاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌ك له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی  كۆرۆنا ده‌بێت ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بكرێت یان پزیشكانی بواری پاراستنی ته‌ندروستی لێ ئاگادار بكرێنه‌وه‌.
  به‌ هیوای ته‌ندروستی بۆ هه‌موو لایه‌ك





ئەم هەواڵە 1717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad