English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن ده‌مامكى پزیشكى به‌كار بهێنین؟
2020-02-01 [12:49 PM]

ZNA-هەولێر


دەمامکی پزیشکی تایبەتمەندیی خۆی ھەیە و لەو کاتانەی مرۆڤ نەخۆشە بەشێوەیەک بەکار دەھێنرێ و لەو کاتانەش کە مرۆڤ خۆی لە نەخۆشییەک دەپارێزێت، دەبێت بەشێوەیەکی دیکە بەکار بھێنرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی (زەمان)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، دەمامکی پزیشکی دوو ڕووی ھەیە، ڕوویەکیان سپییە و ئەوەی دیکەشیان شینە، کاتێک مرۆڤ نەخۆشە و ھەڵگری ڤایرۆسێکە، پێویستە ڕووە سپییەکە بەرەو ڕووی دەموچاوی بێت، ڕووە شینەکەش، بەرەو دەرەوە بێت.

ھۆکارەکەش بۆ گەڕێندراوەتەوە، ڕووی سپیی دەمامکی پزیشکی، ڕێگا نادات ھیچ بەکتریا و ڤایرۆسێک بۆ کەسی بەرانبەر بگوازرێتەوە، بەڵام لە ھەمان کاتدا ھەوا و ئۆکسجین لێی دێتە ناوەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کاتێک مرۆڤ نەخۆش نییە و دەیەوێ خۆی لە نەخۆشییەک بپارێزێت، یان سەردانی نەخۆشێک دەکات، پێویستە ڕووی شینی دەمامکی پزیشکی بەرەو ڕووی دەموچاوت بێت، ڕووە سپییەکەش بەرەو دەرەوە بێت، چونکە ڕووی شین ناھێڵێت بەکتریا و ڤایرۆسی چواردەور، بگوازرێتەوە نێو دەم.

زۆر جار دەمامکی پزیشکی ڕوویەکی سپییە و ڕوویەکی سەوزە، ئەم ڕەنگە سەوزەش لەگەڵ شینەکە جیاوازی نییە.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad