English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-02-01 [03:40 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە ١/٢/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- نووسراوی ژمارە ٣٦٨ لە رێکەوتی ٢٠/١/٢٠٢٠ رەزامەندی وەرگیرا، کە تایبەتە بە کردنەوەی پاڵەوانیەتی شەھیدانی یەکی شوبات بۆ ئەکادیمیایەکانی تۆپی پێی عێراق، بۆ لە دایکبووانی ٢٠٠٣/٢٠٠٤.
٢- نووسراوی لقی ھەولێری یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە ژمارە ٤ لە رێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٠ رەزامەندی وەرگیرا، کە تایبەتە بە کردنەوەی خولی راھێنانی (سی) ئاسیایی لە رێکەوتی ١/٢/٢٠٢٠ تا ١٤/٢/٢٠٢٠.
٣- نووسراوی لقی کەرکووکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە ژمارە ٤ لە رێکەوتی ١٩/١/٢٠٢٠ رەزامەندی وەرگیرا، کە تایبەتە بە کردنەوەی خولی راھێنانی (سی) ئاسیایی.
٤- ئەو راھێنەرانەی بە فەرمی بڕوانامەی (سی) ئاسیایی بۆ نەھاتووەتەوە ناتوانن راھێنەرایەتی بکەن، تاکو بڕوانامەکەیان پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نەکەن.
٥- ئاگاداری یەکێتی تۆپی پێی لقی پارێزگەکان دەکەینەوە، ساڵانە تەنیا دەتوانن یەک خولی راھێنەرانی (سی) ئاسیایی بکەنەوە، بە پێچەوانەوە بڕوانامەی راھێنەرەکان لە لایەن یەکێتییەکەمان باوەڕپێکراو نابێت.
٦- لە یاری نێوان ھەڵۆ و ھەڵەبجەی شەھید لە خولی پلەیەکی کوردستان، بە ھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرین و ترسناک لە لایەن ھاندەرانی یانەی ھەڵۆ، بڕیاردرا بە غەرامەکردنی یانەی ھەڵۆ بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار.
٧- پەسند کردنی ئەنجامەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ بەمشێوەیەی خوارەوە:
ڕ- یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ـ پلەی یەکەم.
ب- یانەی زێرەڤانی ـ پلەی دووەم.
ت- دابەزینی ھەردوو یانەی (زاخۆ و ئاڵا) بۆ خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان.
٨- پیرۆزبایی لە ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێر و زێرەڤانی دەکەین، سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم یانەکان و ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاران و راھێنەران یاریزانان و جەماوەری وەرزشی یانەکان و راگەیاندنکارانی وەرزشی، بە ھیوای سوود و دەستکەوت بۆ بناغەی تۆپی پێی کوردستان و سەرخستنی یاریزانانی لاو بۆ تیپەکانی پێشکەوتووان، دووبارە سوپاسی ھەموو لایەک دەکەین.
٩- ھەر یاریزانێک دەستبەرداربوون (استغناْ) وەربگرێتەوە، پێویستە دەستبەرداربوون و ناسنامەکەی رادەستی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکاتەوە، بە پێچەوانەوە گواستنەوەی بۆ ناکرێت.
١٠- بڕیاردرا بە راگرتنی ناوبژیوانی ناوەڕاست (توانا عوسمان) بۆ یەک ھەفتە، ئەمەیش بە ھۆی ھەژمارکردنی لێدانێکی سزای نادروست لە یاری نێوان ئاکرێ و چەمچەماڵ لە خولی پلەیەکی کوردستان.
١١- بڕیاردرا بە راگرتنی ناوبژیوانی ناوەڕاست (محەمەد عەبدولرەزاق) بۆ یەک مانگ، ئەمەیش بە ھۆی ھەژمارکردنی لێدانێکی سزای نادروست بۆ یانەی زێرەڤانی لە یاری نێوان زێرەڤانی و سۆران لە خولی نایابی کوردستان.
١٢- بڕیاردرا بە راگرتنی ناوبژیوانی ناوەڕاست (ھێمن مەحموود) بۆ یەک ھەفتە، ئەمەیش بە ھۆی ھەژمارکردنی لێدانێکی سزای نادروست بۆ یانەی نەورۆز لە یاری نێوان نەورۆز و دەربەندیخان لە خولی نایابی کوردستان.
١٣- نووسراوی یانەی نەورۆز بە ژمارە ١٠ لە رێکەوتی ٢١/١/٢٠٢٠ (بڕیاری ناوبژیوانی یاری نێوان ھەولێر و نەورۆز لە خولی نایابی کوردستان دروستە، بە رێنمایی روون لە پەڕاوی یەکێتییەکەمان ھاتووە، کە پێویستە ژمارەی سەر درێسی یاریزانان لە پشتەوە بە نووسینێکی روون یان بە دوورین دیار بێت).
١٤- راپۆرتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (سەفین کانەبی) تایبەت بە بەشدارییکردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفا لە لەندەن خوێندرایەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێزیان بە دووبارە دەرچوونەوەی بە ئەندامی جێبەجێکاری کۆنیفا، بڕیاردرا بە:
• بەشدارییکردنی ھەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێی کوردستان لە پاڵەوانیەتی کۆنیفای ٢٠٢٠ لە مەقدۆنیا، کە بڕیارە لە ٣٠/٥/٢٠٢٠ بەڕێوە بچێت.
• چوار ناوبژیوانی کوردستان بەشێک لە یارییەکانی پاڵەوانیەتی کۆنیفای ٢٠٢٠ بەڕێوە دەبن.
١٥- چالاکییەکانی یەکێتی تۆ پێی کوردستان لەم ھەفتەیە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
• رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥/٢/٢٠٢٠ خولی پلەیەکی کوردستان.
• رۆژی پێنجشەممە و ھەینی ٦ و ٧/٢/٢٠٢٠ خولی نایابی کوردستان.
یارییەکانی رۆژی پێنجشەممە ٦/٢/٢٠٢٠
دھۆک × دەربەندیخان
پێشمەرگەی سلێمانی × ھەولێر
یارییەکانی رۆژی ھەینی ٧/٢/٢٠٢٠
نەورۆز × سۆران
برایەتی × ھەندرێن
زێرەڤانی × سیروانی نوێ
شێروانە × پێشمەرگەی ھەولێر





ئەم هەواڵە 10036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad