English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كارده‌كه‌ین
2020-02-02 [06:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاشكرای ده‌كات، ئامادەن لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراقدا کاربکەن و دەشڵێت دەبێت حکومەتی نوێی عێراق سەربەخۆ و راستگۆبێت و داواکرییەکانی خەڵک جێبەجێبکات.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند "رەوشی ئێستای عێراق و ناوچەکە پێویستی بە حکومەتێکی سەربەخۆ و دەستپاک و پابەندە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراق".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا روونیشی كرده‌وه‌، "بەربژێرکردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق دەبێت بە هەوڵی راستەقینە سەیربکرێت بۆ مسۆگەرکردنی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاسایشی عێراق بە بابەتێکی سەرەکی دەبینێت و هەر لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵی کاردەکات بۆ رەخساندنی رەوشەکە بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشەکردوو و خاوەن سەروەری".

هێنس پلاسخارت، نوێنەری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەژماری یۆنامی پێشوازیی لە دەستنیشانکردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی دەکات و داوادەکات چاکاسازیی راستەقینە بکرێت و با ئەو کارە پێش هەموو کارێکی دیکە بکەوێت بۆ ئەوەی داواکارییە رەواکانی خۆپێشاندانەکان بەدیبهێنرێن.

بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 76ی دەستووری فیدراڵی عێراق دەبێ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی 30 رۆژدا لە رۆژی راسپاردنییەوە لەلان سەرۆککۆمارەوە، کابینەی حکومەتەکەی لە پەرلەمان بخاتەڕوو بۆ بەدەستهێنانی متمانە.

 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad