English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دابه‌زیووه‌
2020-02-02 [08:23 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ مانگی كانوونی دووه‌م دا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ به‌به‌راوورد به‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو.  

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی ھەناردە نەوتییەكان لە عێراق لە ماوەی كانوونی دووەمدا بۆ 3 ملیۆن و 306 ھەزار بەرمیل نەوت دابەزیووە بە بەراورد بەو ئاستەی كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو تۆماریكردووە. ئەوكات 3 ملیۆن و 428 ھەزار بەرمیل بووە و تەنانەت داھاتی دارایی لە فرۆشتنی نەوتیش دابەزینی تۆماركردووە.

پێشتر وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، كە ئەم مانگە ھەناردە نەوتییەكان لە عێراق لەسەر بنەمای ساڵانە داكەوتنی تۆماركردووە، بە بەراورد بە 2019 بەجۆرێك بەرێژەی 53.2 دابەزیووە  و 106 ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیلی تۆماركردووە.

 





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad