ZNA - هەولێر
هاوپەیمانێتیی سائیروون رایگەیاندووە لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتدا بەشداری ناکات.
ریاز مەسعوودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتیی سائیروون رایگەیاند، ئەم هاوپەیمانەتییە پشتیوانی لە کابینەی حکومەتەکەی محەممەد تۆفیق عەللاوی دەکات، بەڵام لە کابینەکەدا بەشدار نابێت.
مەسعوودی گوتی: رێگەن هیچ کەس و لایەنێک نادەی کاریگەریی بەسەر پێکهێنانی حکومەتدا هەبێت و حکومەتەکەی عەللاویش کاتی دەبێت و بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە کار دەکات.
دوای چەندین هەفتە خۆپێشاندان و مشتومڕ لەسەر دانانی کەسێک بۆ دانان لە پۆستی ئەنجومەنی وەزیران، دوو رۆژ پێش سەرۆکۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەلاویی بۆ رێکخستنی کابینەی نوێ بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناساند.
ئەم هەواڵە 8971جار خوێندراوەتەوە |