English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٠ چەکداری داعش لە دیالە کوژران
2020-02-02 [12:23 PM]

ZNA - هەولێر


هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن ١٠ چەکداری داعشیان لە پارێزگای دیالە کوشتووە.

پۆلیسی دیالە, دەڵێت هێزە ئەمنییەکان ١٠ چەکداری سەر بە داعشیان کوشتوە کە لە رفاندنی حەوت هاووڵاتی لە نزیک شارۆچکەی "قەرەتەپە"‌ی باکووری پارێزگاکە بەرپرس بوون.

پۆلیس هەروەها گوتوویەتی: هێزە ئەمنییەکان لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی رفێنراوانی قەرەتەپە بەردەوامن.

چەکدارانی داعش رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، بازگەیەکی ساختەیان لە نزیک شارۆچکەی قەرەتەپە دانا و حەوت هاووڵاتی سڤیلیان رفاند. هێزه ئەمنییەکانی عێراق تەرمی یەکێک لە حەوت رفێنراوەکە دۆزییەوە و تا ئێستا چارەنووسی شەش کەسەکەی دیکە دیار نیە.

 





ئەم هەواڵە 6268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad