English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمە ئەکتەرێکی پاکستانی لە کاری هونەری دووردەکەوێتەوە
2020-02-02 [10:32 AM]

 هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەری پاکستانی، رابی پیرزادە سەردانی عومرە دەکات و لە کەعبە بڕیاردەدات لە کاری هونەری دووربکەوێتەوە.

 

ئەو ئەکتەر و گۆرانیبێژە، چەند وێنەیەکی خۆی بە جلوبەرگی حیجابەوە لە ئینستگرام بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند "تاقیکردنەوەی راستەقینە لە دوای عومرە دەستپێدەکات، کەسێک وەک مرۆڤێکی تازە لە دایکبووە".

 

روونیشیکردەوە "راستە عومرەکردنم نیشان دەدەم، چونکە شانازی پێوە دەکەم و پێویستە سرووتی ئاینیمان دوور لە خۆ دەرخستن ئەنجام بدەین".

 

ئەو ئەکتەرە هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری بۆ ئەوە گەڕاندەوە، لە دوای ئەوەی چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرانەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو کەسانەی هۆکار بوون بۆ بڵاوکردنەوەیان، ئەگەر لە دنیادا سزا وەرنەگرن، ئەوە خودا لە رۆژی کۆتاییدا سزایان دەدات.





ئەم هەواڵە 1801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad