English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌خواردنی زیانبەخش بە غودەی تەمەڵ
2020-02-03 [09:24 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێرەی ماڵپەڕی کویر جۆی کە گرنگی بە خۆپارێزی و چارەسەری سروشتی دەدات، تیایدا هاتووه‌ خواردن ڕۆڵی بەرچاو دەبینیت لەسەر نەخۆشی سست بوون یاخود تەمەڵی غودە لە ڕێی میکانیزمی جیاوازەوە وەک ڕێگری لەبەکاربردنی یۆد و کەمکردنەوەی مژینی حەپی سایرۆکسین لە ڕیخۆڵەکاندا و دەبەزینی ھۆرمۆنێ غودە ھتد.

 

ئه‌مانه‌ش خراپترین جۆری ئه‌و خواردنانه‌ن كه‌ زیان به‌ ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد ده‌گه‌یه‌نن له‌كاتی ناچالاكیاندا:

 

١- سۆیا و بەرھەمەکانی : Soy foods

کاریگەری لەسەر مژینی حەپی سایرۆکسین ھەیە لەبەر ئەوە لانی کەم باشترە لە ھەمان ژەمدا نەخورێن لەگەڵ چارەسەری غودەکە.

 

٢- گەڵای سەوز بەنەکوڵاوی وەک سپێناغ و خەردەل و کەلەرم :Raw leafy greens

دەبنە ھۆی ڕێگری لەبەکاربردنی یود بەمەش ئەگەری گەورەبوونی غودەی پەریزادە زیاد دەکات، بە کوڵاوی و بەشێوەیەکی مامناوەند ڕێگە پێدراوە،ھەروەھا ھەمان شت بۆ برۆکلی و قەڕنابیت .

 

٣- تور وشێلم : Radish & Turnip

زیاد ڕەوی کردن لە خواردنیان ھۆکارن بۆ گەورەبوونی ڕژێنی پەریزادە (غودەی ھەوایی ).

 

٤- قاوە و چا بەتایبەت چای سەوز : Coffee & Green Tea

دەبنە ھۆی کەمتر سود بینین لە چارەسەری غودە و لە زێدە خواردنەوەیان دەبێتە ھۆی دابەزینی ھۆرمۆنی غودە.

 

٥- پرۆتینی گلوتین : Gluten

بەتایبەت لەو کەسانەی کە ھۆکاری غودەکەیان بەھۆی تێکچوونی بەرگری لەشەوەیە، باشترە زیادڕەوی نەکەن لە خواردنی نان و بەرھەمەکانی گەنم و جۆ.

 

٦- چەرەسات : Nuts

وەک کاکڵە گوێز و عەلی بابا و بادام ھەرچەندە سەرچاوەی دەوڵەمەندی مادە کانزایەکانن وەک سلینیوم و کالیسیوم بەڵام باشترە بە ڕێژەیەکی کەم بخورێن.

 

٧- قۆخ و ھەرمێ و شیلک :Peaches ,Pears & strawberries

باشترە میوەکانی تر بەکاربھێنرێت کە ھۆکار نین بۆ گەورەبوونی غودەی پەریزادە.

 

٨- خواردنی ئامادەکراو : processed foods

بڕێکی زۆر خوێ و یۆدیان تێدایە کە بەو ڕێژەیە زیانبەخشن بۆ غودە.

 

ئا: دكتۆر هه‌رێم 

پ پسپۆڕی شه‌كره‌ و هه‌ناوی





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad