English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی په‌یامێك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات
2020-02-03 [07:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات و ھۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەچێت.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەران ئاماژە بەوە دەكات، خۆپیشاندانەكان ئەنجامی باشیان ھەبووە، وایكردووە یاسای نوێی ھەڵبژاردنەكان دەربكرێت و كۆمسیۆنێكی نوێی ھەڵبژاردنەكان پێكبێت. ھەروەھا وایكردووە، كەسانی دووبارەی ناو گۆڕەپانی سیاسەت دووبارە نەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو یەكێك لەو كەسە سەربەخۆیانە بووە، كە لەلایەن پەرلەمانتاران و خۆپیشاندەرانەوە پێشنیاز كراوە.

عەللاوی، لە پەیامەكەیدا باسی لەوەشكردووە، كەسانێگی گەندەڵ خەریكی دروستكردنی پروپاگەندە و ئاژاوەن، بۆیە داوا لە ھەموو خەڵكی عێراق و خۆپیشاندەران دەكات، بەرامبەر ئەو كەسانە یەكگرتووبن و رێگە نەدەن پڕوپاگەندە كاریان تێبكات، چونكە ئاژاوەی زیاتر عێراق بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات و دوایدەخات و ئەو دەستكەوتانەش كە بەدەستھاتوون، دەیانخاتە مەترسییەوە.

ئەو پەیامەی عەللاوی، لە كاتێكدایە بەشێك لە خۆپیشاندەران راسپاردنی ناوبراو بۆ سەرۆك وەزیران رەتدەكەنەوە.





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad