English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی چه‌وری سه‌ر جگه‌ر و ڕێگا چاره‌سه‌ره‌كان
2020-02-03 [11:06 AM]

ZNA-هەولێر


چه‌وری سه‌ر جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ بڵاوه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی له‌كاتی خۆیدائه‌گه‌ری زۆره‌ نه‌خۆش توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر بكات، له‌م بابه‌ته‌دا  دکتۆر کامه‌ران رسوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئه‌و پشكنینانه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌وری سه‌ر جگه‌ر ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و ڕێگا چاره‌سه‌ره‌كان ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

 

1- پشكنینی نه‌خۆش له‌ لایه‌ن پزیشکه‌وه‌ بۆ دیارکردنی هۆکار و جۆر و قۆناغی نه‌خۆشیه‌که‌ و هه‌بوونی ئاکام و ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار.

2- پشكنینی خوێن :

- پشكنینی گشتی : CBP & ESR ۰

-پشكنینی كاره‌كانی جگه‌ر و ئه‌نزیمه‌کانی جگه‌ر

- پشكنینی ڤایرۆسی هه‌وکردنی جگه‌ر A, C , B و ڤایرۆسه‌کانی تر .

ـ پشكنینی شه‌کره‌ی سێ مانگی .

ـپشكنینی کۆلیستڕۆڵ و چه‌وریه‌ سیانیه‌کان .

 

3- تیشک : سۆنار ، تیشکی ( X-ray) ، ( MRI) .

 

4- وه‌رگرتنی نموونه‌ له‌ خانه‌کانی جگه‌ر .

 

 شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

 

1- دابه‌زاندنی کێش و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی .

2-  وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ کحولی و گازی و وزه‌به‌خشه‌کان.

3-  وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان.

4-  به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان و ڤیتامین و ته‌واوکه‌ری خۆراکی تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی چه‌وری جگه‌ر .

5- شێوازی ژیانی ته‌ندروست : خواردنی ژه‌مه‌کان له‌ کاتی خۆیدا ، دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی و که‌م خه‌وی ، وه‌رزش کردن نیو كاتژمێر یان زیاتر ڕۆژانه‌ ، خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ سێ جار له‌ نێوان ژه‌مه‌کان ، خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو.

6-دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک خووی هه‌ڵه‌ که‌ زیان به‌ ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن.

7- کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ و چه‌وریه‌کانی خوێن .

8- به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵێک گژوگیای سروشتی که‌ سوودیان هه‌یه‌ له‌ قۆناغه‌کانی سه‌رتادا پاش ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ پزیشکی پسپۆڕ .





ئەم هەواڵە 3736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad