English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەللاوی بەڵێن دەدات میلیشیاكان لە چەك دابماڵێت
2020-02-03 [12:43 PM]

ZNA- هه‌ولێر


محەمەد تۆفیق عەللاوی، لە پەیامێكدا رایگەیاند، كە دوای ساڵی 2003 تائێستا چەك ھەر لە دەستی گرووپە میلیشیاكاندا بووە و لەدەستی دەوڵەتدا نەبووە.

دوای راسپاردنی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، محەمەد تۆفیق عەللاوی  لە پایەمێکدا بۆ ھاووڵاتیانی عێراق، ئەوەی دەرخست  یەکێک لەو کارانەی  کە دەیەوێت  وەک  سەرۆک وەزیرانی  داھاتوو ئەنجامی بدات، گەرانەوەی  سەرجەم  ھێزە عێراقییەکانە بۆ ژێر دەسەڵاتی  حکوومەت. پارلەمانتارێكی کوردیش لە ئەنجوومەنی  نوێنەرانی  عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەشێك لە پەرلەمانتارە کوردەکان  پشگیری خۆیان  بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی دەربڕیووە.

لە دوای پرۆسەی ئازاد کردنی عێراق بەشێکی زۆری ئەو ھێزانەی  لە عێراقدا  دروست بوون، لەژێر دەسەڵاتی ملیشیاکاندا بووە، لە کاتی  سەرھەڵدانی  داعش ئەو ھێزانەی زیاتر بوونە، و زۆربەیان لەژێر چەتری حەشدی شەعبی کۆبوونەتەوە. ئەمەش بەھۆکارێکی سەرەکی  پەرتەوازە بوونی  عێراق دادەنرێت.

پەیامەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق. شەقامی عێرافی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیان وایە ھاوشێوەی  ئەو  بەڵین و  پەیامانەیە کە لە رابردوو سەرۆک وەزیرەکانی دیكەی عێراق بە ھاووڵاتیانیان داوە جێبەجێ ناكرێن، بەشێکی دیکەی ھاووڵاتیانی عێراق پێشوازی لە پەیامەکەی دەكەن.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad