English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كات
2020-02-03 [12:52 PM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای لێخوشبوونی گومرکی بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە دەیانەوێ ئۆتۆمبێلێک ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن، دەکات.

وەزارەتی دارایی بە نووسراوی ژمارە (٦٠٠) کە لە (٢٦/١/٢٠١٩) دەرچووە، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کردووە، تێیدا داوای کردووە کە ھاوکاریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکرێت بە لێخوشبوونی گومرکییان لە ھێنانی ئۆتۆمبێلێک.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئاماژە بە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرک کراوە، کە ناوەڕۆکەکەی باس لەوە دەکات ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگێرێت لە لێخوشبوونی گومرکی بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە دەیانەوێ ئۆتۆمبێلێک ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن، بە مەرجێک ئەو ئۆتۆمبێلەی کە دەھێنرێت بۆ تایبەتمەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروست کرابێت.





ئەم هەواڵە 4918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad