هەولێر – ZNA
ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ئادەم ساندلەر، لەگەڵ ستۆدیۆ هابی مادیسۆن پرۆدەکشن رێککەوت بۆ بەشداریکردن لە چوار فیلمی نوێی سینەماییدا.
لە دوای بەرهەمهێنانی چوار فیلمەکە، بڕیارە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێنەوە.
زۆربەی فیلمە سینەماییەکانی ئەو ئەکتەرە کۆمیدییە لە نێتفلێکس بڵاوکرانەتەوە و بینەرێکی زۆریان هەبووە.
تۆڕی نێتفلێکس رایگەیاندووە، فیلمەکانی ساندلەر لە 2015ـەوە و تاوەکو ئێستا، بینەران دوو ملیار کاتژمێر سەیریان کردووە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هیچ زانیارییەکی لەبارەی چوار فیلمە نوێیەکە بڵاونەکردووتەوە کە بڕیارە ئەو ئەکتەرە رۆڵی سەرەکی تێدا بگێڕێت.
ئەم هەواڵە 7426جار خوێندراوەتەوە |