ZNA - هەولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم عوسمان غانمی لەگەڵ سەرۆکی نێردەی ناتۆ لە عێراق، جەنەرال جینی کاردینیا کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کارو چالاکییەکانی ناتۆ لە قۆناغی داهاتوو لە عێراق فراوانتر بکرێت بە تایبەتیش لە رووی راهێنان و مەشقکردن و راوێژکارییەوە ئەگەر دووبارە رەزامەندی نیشاندرایەوە لەسەر ئەوەی کارەکانی ناتۆ لە عێراق دەست بێ بکرێتەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەوەشی خستەروو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کارەکانی رابردووی ناتۆ لە عێراق هەڵسەنگێراوە و بە پێوێستیش زانراوە بۆ پێشخستنی تواناکانی سوپای عێراق بە هاوبەشی کار بکرێت.
لە ئێستادا، ٥٠٠ سەربازی ناتۆ لە سەر داوای حکوومەت لە عێراق بڵاوبوونەتەوە کە ئەرکیان راهێنان و مەشقپێکردنە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ئەم هەواڵە 3238جار خوێندراوەتەوە |