English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی 1917 خەڵاتی باشترین فیلمی بافتای وەرگرت
2020-02-03 [02:57 AM]

هەولێر – ZNA


خەڵاتەکانی بافتا دابەشکران کە لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانی بۆ هونەرەکانی فیلم و تەلەڤزیۆن ساڵانە لە لەندەن دابەشدەکرێت و بە گرنگترین خەڵات لەو بواردەدا لە بەریتانیا دەناسرێت.

 

لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا ژمارەیەکی بەرچاو لە سینەماکارانی بەریتانی و جیهانی ئامادەبوون و خەڵات بەخشرایە ستافی بەشێک لە فیلمە کاندیدکراوەکان.

 

فیلمی سینەمایی 1917 لە دەرهێنانی سام مێندز، دەرهێنەری بەریتانی، خەڵاتی بافتای وەک باشترین فیلم بەدەستهێنا لە کاتێکدا 10 فیلمی دیکە بەربژێری ئەو خەڵاتە بوون.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە پشکی شێری لە خەڵاتەکانی بافتای بەرکەوت، لەوانە خەڵاتی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، باشترین مۆنتاژ، باشترین وێنەگترنی سینەمایی، باشترین کاریگەری بینراو، باشترین دەنگ و باشترین فیلمی بەریتانی.

 

فیلمی 1917 کە چیرۆکێکی جەنگیی هەیە و بە یەکپارچەیی رووداوەکانی نێو جەنگ نیشاندەدات، بۆ 11 خەڵاتی ئۆسکاریش پاڵێوراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 1315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad