English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هادی عامری: خراپەکاریی بەرامبەر سەدر رەتدەکەینەوە
2020-02-04 [08:02 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە عێراق رایگەیاند، خراپەکاریی بەرامبەر موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر رەتدەکەینەوە.

 

هادی عامری کە هاوکات سکرتێری گشتی رێکخراوی بەدرە لە عێراق لە راگەیەیەندراوێکدا رایگەیاند "خراپەکاریی چەند بەکرێگیراوێک بەرامبەر سیمبوولە ئایینییەکان بەتایبەت سەید موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر کە لەلایەن نووسەر و سایتی بەکرێگیراوەوە دووچاری خراپەکاریی دەبێتەوە، رەتدەکەینەوە".

 

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ساڵانێکە لەگەڵ رابەری رەوتی سەدر ناکۆکە، ئەم هەڵوێستەیشی دوای رێککەوتنی هەردوولایان هات لەسەر بەربژێرکردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق و راسپاردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

 

ئێوارەی رۆژی شەممە 01-02-2020 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد تۆفیق عەللاویی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەت راسپارد.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad