English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا بیبه‌ر بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌سووده‌
2020-02-04 [11:32 AM]

ZNA-هەولێر


بیبه‌ره‌كان (سوور، سه‌وز، زه‌رد و په‌رته‌قاڵی) یه‌كێكە له‌و سه‌وزاته‌ی له‌ گشت  وڵاتانی جیهان به‌كارهێنه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌ و هه‌م  ده‌كرێنه‌ ناو خواردنه‌كانه‌وه‌ و هه‌میش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كاندا ده‌خورێن. 

بیبه‌ره‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌سوودترین ڤیتامین و كازاكانن، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌س مه‌ترسیدارن، به‌ تایبه‌ت بیبه‌ری تیژ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ سوود نیه‌ و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیداریشه‌:

1. بیبه‌ری سوور نابێت له‌ كاتی دووگیانی و ته‌نانه‌ت چه‌ند مانگ دوای منداڵبوونیش به‌كاربێت و ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌بارچوونی كۆرپه‌کە به‌ تایبه‌ت له‌ مانگه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی دووگیانیدا.

2. بیبه‌ری تیژ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ كه‌مكردنی كێش و تواندنه‌ویی چه‌وری به‌ڵام به‌كارهێنانی زیاده‌ له‌ راده‌ش زیانی هه‌یه‌ بۆ گه‌ده‌.

3. ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر ئێشه‌یان له‌گه‌ڵه‌ بەتایبەت له‌ كچاندا سه‌ر ئێشه‌کەیان زیاتر ده‌كات.

4. بیبه‌ری سوور و تیژ ئه‌گه‌ر به‌ رێژه‌ی پێویست به‌كاربێت دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌  و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ راده‌ی پێویست به‌كار بێت،  ئه‌گه‌ری دروستكردنی گرێی شێرپه‌نجه‌  زیاد ده‌كات.
5. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئازاری ریخۆڵه‌ یان نه‌خۆشی ریخۆڵه‌یان هه‌یه‌، نابێت بیبه‌ری سوور به‌كاربێنن و هه‌روها بیبه‌ری سوور سورێنچك ده‌وروژێنێت و ده‌بێته‌ هۆی ئازاری گه‌ده‌ و دڵ.





ئەم هەواڵە 3433جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad