English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسنجەر تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کرد
2020-02-04 [02:28 AM]

ZNA-هەولێر


لە رێگای تایبەتمەندییەکی نوێ، کۆمپانیای فەیسبووک رێگا بە دایک و باوکان دەدات، کۆنترۆڵی "چاتەکانی" منداڵەکانیان بکەن.

لە ئەپدەیتی نوێی مەسنجەردا، دایک و باوکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی فەیسبووکی منداڵەکانیان بکەن و بزانن لەگەڵ کێ قسەدەکەن، ھەروەھا دەتوانن بزانن ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بۆیان نێردراوە چین. دەشتوانن ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە "ریپۆرت" بکەن.

ئەم گۆڕانکارییەی فەیسبووک دوای ئەوە دێت، دایک و باوکان نیگەرانی زۆر ئەوەن، منداڵەکانیان لەگەڵ کەسانی نەناسرا قسە بکەن و دووچاری کێشە ببنەوە.

مۆرگان براون، بەڕێوەبەری بەرھەمەکانی مەسنجەر بە ماڵپەڕی ئیندیپێندتی گوتووە: "ئەم ئەپدەیتە بۆ ئەوەیە، روونیی زیاتر لە کار و خزمەتگوزارییەکانمان ھەبێت. دایک و باوکان ماوەی ٩٠ رۆژیان ھەیە ئەو تایبەتمەندییە بەکاربھێنن و بۆچوونی خۆیانی لەبارەوە بدەن".





ئەم هەواڵە 10303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad