English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ... مارێك ده‌چێته‌ ناو پانتۆڵی منداڵێكی نوستوو، چۆن رزگاری بوو
2020-02-05 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گرته‌ڤیدیۆییه‌ك له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌، تێیدا منداڵێك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری ئیندرامای ئه‌ندۆنوسیا راكشاوه‌ و نوستووه‌، به‌ڵام مارێك به‌ به‌هێمنی ده‌چێته‌ ناو پانتۆڵه‌كه‌ی.

كامیره‌ی چاودێری ماڵه‌كه‌ وێنه‌ی ته‌وای ئه‌و ماره‌ی گرتووه‌ كه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ و دواتر ده‌چێته‌ ناو شه‌رواڵه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ نزیكی ئه‌و بوون، هه‌روه‌ها چوونی ئه‌و ماره‌ بۆ ناو پانتۆڵی منداڵه‌كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌ستا.

هه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ و هه‌ندێك ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌رجه‌میان ئاگاداری ماره‌كه‌ نه‌بوون، تاكو منداڵه‌كه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و هه‌ست به‌ جوڵه‌ی ماره‌كه‌ له‌ناو پانتۆڵه‌كه‌ی ده‌كات و راده‌كات.

ڤیدیۆیه‌كه‌ باسی له‌ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی نه‌كرد، ئایا ماره‌كه‌ پێوه‌ی داوه‌ یاخود نا.

 

سپۆتنیك نیوز





ئەم هەواڵە 2713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad