ZNA- ھەولێر
کیکی سیتین راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، سبەی لەبەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بیلباو لە قۆناغی ھەشتی جامی شای ئیسپانیا یارییەکی مەترسیدارمان دەبێت .
سیتین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند : سبەی ھەوڵدەدەین کۆنترۆلی تۆپ و یاریگا بکەین و بە شێوەیەکی باش یاری بکەین و ئاگاداری ھەموو وردەکارییەکان بین .
سیتین گووتیشی : میسی ئەمڕۆ بە دڵخۆشییەوە راھێنانەکانی لەگەڵ یاریزانەکان ئەنجامداوە و رێگە نادەین کێشەکانی دەرەوەی یاریگا کاریگەری لەسەر یارییەکان ھەبێت و میسی یاریزانێکی پیشەگەرە و دەزانێت چۆن زاڵ بێت بەسەر بارودۆخەکان.
سیتین گووتیشی : ڤیدال و گریزمان ئاستێکی زۆرباش لەگەڵ تیپەکەمان پێشکەش دەکەن و ھەماھەنگیەکی باشییان لەگەڵ میسی ھەیە و ئەمەش لەبەرژەوەندی یانەکەمانە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 943جار خوێندراوەتەوە |