English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ داوای جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی خۆپێشاندەران دەکات
2020-02-05 [04:07 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، داوا لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکات، گوێ لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بگرێت و دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکان ئازاد بکات.

عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە تویتێکدا، داوای لە محەمەد تەوفیق عەللاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کردووە، لەگەڵ خۆپێشاندەران کۆببێتەوە و گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت.

ئەم ئەندامەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەعێراق، هەروەها داوای کرد هەموو خۆپیشاندەرانی دەستگیرکراو ئازاد بکات و کەسوکاری قوربانیانیش قەرەبوو بکاتەوە و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بووەستێنێت.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad