English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوێن جۆنسن ئامادەکاری بۆ Black Adam دەکات
2020-02-05 [11:28 AM]

هەولێر – ZNA


دوێن جۆنسن، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ئامادەکاری بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمی سینەمایی Black Adam دەکات.

 

ئەو ئەکتەرە راهێنانی قوڕسی وەرزشی ئەنجامدەدات بۆ گێڕانی رۆڵی لەم بەرهەمە سینەماییەدا و وێنەیەکی لە کاتی راهێنانەکان بڵاوکردووەتەوە.

 

کاری وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە لە هاوینی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت و بڕیارە ساڵی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.

 

دوایین فیلمی سینەمایی ئەو ئەکتەرە کە ئێستا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت بەناوی Jumanji: The Next Levelیە و داهاتی لە سینەماکاندا 737 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکردووە.





ئەم هەواڵە 7291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad