English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیاسەت و كارێزمایی پاراستنی دۆزی كورد بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزتر
2020-02-06 [09:25 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ئەگەر هەڵوەستەیەكی ژیرانە ، لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی 5 ساڵی رابردوو، تا بە ئەمڕۆ ناوچەكە ، عێراق وكوردستان بكەین و هەڵسەنگاندنێكی ژیرانە و بە ویژدانەوە شڕۆڤە لە سەر رۆڵ و كاریگەری و هەوڵە بەردەوامەكانی پارتی و بارزانیی بكەین بۆ پاراستنی دۆزی كورد و دەستكەوتەكانی لە هەموو ڕەشەبا و رووداوانە ، ئەو راستییەمان بۆ روون دەبێتەوە ، كە چۆن بە شێوەیەكی لۆژیكانە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو پێشهاتانە كراوە و بە هەموو توانا سیاسی و دیپلۆماسییەكان هەوڵەكان خراوەنەتەگەرٍ تا میللەتی كورد و هەموو ئەو دەسكەوتانەی كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی گەلەكەمان لە هەرٍەشە، پیلان و مەترسییەكان بپارێزێن .
عێراق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، بە هۆی سیاسەتی هەڵەی حوكمرانیی دەسەڵاتدارانی بەغدا و گرتنەبەری هەوڵێكی ترسناكی پەراوێزخستن و گەڕاندنەوەی تاكڕەویی رووبەرووی كێشەی گەورە و شڵەژانی گەورە بۆوە ، بە تایبەت كێشەی ناكۆكیی مەزهەبی وتایفی و دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەكە ، ئەو وڵاتەكەی گەیاندە لووتكەی نائارامی و هاتنی رێكخراوە توند ئاژۆ و تیرۆریستەكان بەتایبەت داعش كە بینرا چ زیانێكیان بەر عێراق گەیاند . لە هەمانكاتیشدا بە هۆی گۆرٍینی ئارٍاستەی ئەو تیرۆریستانە بەرە رووی كوردستان ، ئێمەی كوردیش رووبەرووی جەنگێكی قورسی دژە تیرۆریستان بووینەوە و لە پێناو پاراستنی خاك ، ئازادی و نەهێشتنی مەترسی تیرۆر لە سەر ناوچەكە و جیهان نزیكەی 2000 شەهیدمان بەخشییووە .دەسەڵاتدارانی بەغدا لە بابەتی چارەسەركردنی هەڵەكان ، ئەوا جارێكی تر بەرامبەر بەگەلی كورد وهەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی متمانەپێكراویی دەستووری سیاسەتی گەمارۆدان و هێرشی سەربازیان گرتەبەر.لە رێگەی میلیشاكانی ئێران هێرشیان كردە سەر گەلی كورد . دواتر سەرٍەورۆیی ئەو میلیشایانە بە سپۆنسەری ئێران ، بووە هۆی لووتبەرزیان لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق تا وایكرد كە سنوورێك بۆ میلییشاكانی ئێران و ئەوانەی نێو خۆیی عێراق دابنرێت ، ئەوەش بینیرا كە چۆن كەوتنە بەر هێرشی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی.دوای ناڕەزاییەكانی عێراق و بێدادی لە سەر دەستی زوڵم و ستەمكاری هەژموونی ئیران ، هێرش بۆ سەر باڵیوزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا ، ناوچەكە، عێراق و رووبەرووبوونەوەكانی ئێران چووە لووتكە ، بە هێرشكردنە سەر قاسم سولەیمان و ئەبو مەهدی موهەندیس و چەند بەرپرسێكی تری میلیشایی رەوشەكە زیاتر ئاڵۆزتر بوو .
لەو نێوەدا ، جارێكی تر سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆك بارزانیی بەردەوام بە پەرۆشەوە بەدواداچوونیان بۆ رووداوەكان دەكرد تا چارەسەرێك بۆ رەوشی شڵەژاویی عێراق بدۆزنەوە . لە هەمانكاتیشدا گەلی كورد و دەسكەوتەكان بپارێزین . لەو نێودەدا هەڵوێستی گەلی كورد لە بەیاننامەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی زۆر بەرپرسانەیە، چونكە نێردەی دیپلۆماسی بەپێی رێككەوتننامەی نێودەوڵەتیی ڤیەننا پێویستە پارێزراو بێت و خاكی باڵیۆزخانەش خاكی ئەو دەوڵەتەیە كە باڵیۆزخانەكەی لەسەر دروست كراوە، بۆیە پاراستنی لە بەرپرسیارێتیی دەوڵەت و حكومەتی عێراقییە، هەروەها وەكو لە بەیاننامەكەی رێزدار سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاتووە، عێراق هێشتا ترسی تیرۆر و تیرۆرستانی داعشی لەسەرە و لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بە هاوكاری و رۆڵی ئەمریكا و نێودەوڵەتی هەیە. ئەو ئەزموونەی لە 2011 روویدا كە ئەمریكا لە عێراق كشایەوە و قاعیدە و تیرۆرستان بەهێز بوون و لە 2014 داعش هات، هەموو ئەم مێژووە پێویستە پەند لێوەربگیرێت و هەوڵ نەدرێت بیر لەوە بكرێتەوە كە هاوپەیمانەكان لە عێراق دەربكرێن، لەلایەكی دیكەوە هەڵوێستی سوننەش زۆر روون و ئاشكرایە كە ئیدانەی پەلاماردانی باڵیۆزخانەكەیان كرد، هەڵوێستی كوردیش لەم قۆناغە مەترسیدارو هەستیارەی عێراقدا روونە، بەتایبەتی كە دەوڵەت لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هیچ رۆڵێكی نەماوە و داخڵبوونی حەشدی شەعبی و هێزەكانی حزبوڵاش بەمشێوەیە، دۆخەكە بەرەو ئاراستەیەك دەبات كە دەوڵەت لە بەغداش رۆڵی نەمێنێت و حكومەت لاواز بێت، پێدەچێت لەگەڵ هەڵگیرسانی زیاتری ئاڵۆزییەكان كوردستان هەر بەمجۆرە هێمنانەیە هەڵسوكەوت بكات، بەشێوەیەكی گشتی ئێستا هەرێمی كوردستان لەهەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق ئارامترە، بۆیە لە حاڵەتێكدا ئەگەر بارودۆخی بەغدا زیاتر تێكبچێت، پێم وایە هەولێری پایتەختی كوردستان گونجاترین شوێنە بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەكانی وڵاتانی بیانی لە بەغدا بگوازرێنەوە بۆ هەولێر، چونكە ئێرەش هەرێمێكی فیدڕاڵییە و بەشێكی ئارامە لە عێراق، ئەوەی گرنگە لەم قۆناغەدا مامەڵەی بەرپرسانەیە لەگەڵ دۆخەكە و ددانبەخۆداگرتن و پەلەنەكردنە لە بڕیاردان و رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و نەكردنی عێراقە بە داردەستی هیچ دەوڵەتێك دژی ئەوی دی و رێزگرتن لە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكانە لەسەر خاكەكەی. دوای هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەولێر ، پەیوەندی وڵاتان لە سەر ئاستێكی بەرز بۆ سەركردایەتی كورد لە هەرێمی كوردستان ، ویستی ئاشتیخوازی بۆ چارەسەری كێشەكان زیاتر گەلی كورد و كوردستانێكی بەهێز هەنگاوەكانی بەرەو پێشەوە دەروات و متمانەی ناوچەیی و جیهانی بەرامبەر دۆزی كورد و پێگەی كوردیش بەهێزتر دەبێ‌.





ئەم هەواڵە 1072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad