English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلاوی هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات
2020-02-06 [02:23 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد تەوفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو  بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، هەڕەشەی ئەوەی كرد لە ئەركەكەی بەردەوام نابێت ئەگەر داپلۆسین و كوشتنی خۆپیشاندەران لە وڵات بەردەوام بێت.

عەلاوی لە وتەیەكی تەلەفزیۆنی دا، وتی، ئەوەی لەم دوو رۆژەی رابردوو روو دەدات جێگەی نیگەرانییە و ئازار بەخشە، هێمایەكی ترسناك دەبەخشێت، نابێت روو بدات، نابێت ناڕەزاییەكان كوشتن و برینداری لێ بكەوێتەوە.

عەلاوی باسی لەوەش كرد، بەهیچ شێوەیەك ئەو بارودۆخە جێگەی قبول نییە، ئەوەی لە گۆڕەپانەكانە رۆڵەكانی خۆمانە و ئاشتین، ئەوانە شایەنی هەموو رێز و نرخێكن، ئەركی سەرشانمانە خزمەتیان بكەین و گوێیان لێ بگرین، نەوەك رێگەیان لێ بگیرێت و داپلۆسێنرێن.

 

حورە





ئەم هەواڵە 2872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad