English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کڵاوشینەکانی سەربە موقتەدا سەدر، لە نەجەف ٨ خۆپیشاندەریان کوشت
2020-02-06 [04:29 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، كڵاوشینه‌كانی سه‌ر به‌ موقتەدا سەدر، رێبەری ره‌وتی سه‌در، لە شاری نەجەف هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشانده‌ران و هەشت خۆپیشاندەریان کوشت.

بە پێی ئەم هەواڵە زیاتر لە ١٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە لایەکی دیکەوە یاسین یاسری وەزیری نێوخۆی عێراق گەیشتە شاری نەجەف و رۆژی پێنجشەمەش لەم شارە کراوەتەوە پشوو.

هاوکات سەرجەم هۆزەکانی پارێزگای زیقار، نامەیەکی هوشدارییان ئاراسته‌ی موقتەدا سەدر كردووه‌، داوایان لێیكردووه‌ لە پێناو بەرژەوەندیی تاکەکەسیی و سیاسیی خۆی نەبێتە بەشێک لە هۆکاری رشتنی خوێنی رۆڵەکانیان.





ئەم هەواڵە 5863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad