English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێرک دۆگلاس ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2020-02-06 [01:52 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی – رووسی، کێرک دۆگلاس کە دەکاتە باوکی ئەکتەری سینەمایی مایکل دۆگلاس، لە تەمەنی 103 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە دوێنی چوارشەممە لەلایەن کوڕەکەیەوە مایکل دۆگلاس بڵاوکرایەوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە لە گەڕەکێکی هەژارنشین خۆی پێگەیاندووە و بووەتە ئەستێرەیەکی سینەمایی و لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە، سێ جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار کاندیدکراوە و یەک خەڵاتی ئۆسکاری وەک رێزگرتنێک لە تەواوی کارە هونەرییەکانی وەرگرتووە.

 

مایکل دۆگلاس زۆر بە باوکی کاریگەر بووە و رێچکەی ئەوی لە بواری سینەمادا گرتووەتە بەر و ئێستا یەکێک لە ئەستێرەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهانە.





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad