English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاوی پیس شەقامەكانی مووسڵ دادەپۆشێ
2020-02-08 [02:53 AM]

ZNA-هەولێر


نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پاك نه‌كردنه‌وه‌ی  ئاوه‌ڕۆكانی  کۆڵانەکانی مووسڵ، ھاووڵاتیانی ئەو شارەی نیگەران کردووە و دانیشتووانی شارەكە داوا لە ئیدارەی شارەکەیان دەکەن، کە چارەیەک لە حاڵیان بکرێت ، بە گوتەی خۆیان ئەو ئاوە کێشەی زۆر گەورەی بۆ دروستکردون، جگە لەوەی کە مەترسی بۆ سەر تەندروستی ئەوان ھەیە.

ھاووڵاتییەكی دانیشتووی مووسڵ بەناوی سەعید بەكر، بە كوردستان24ی گوت: " ئەو یمەنەی كە دەیبینی كارەساتە لە مووسڵ ھەموو ڤایرۆسە و رووبەڕووی نەخۆشی گەورەت دەكاتەوە، داوا لە حكوومەت دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە. جیھان گەیشتووەتە چی و ئێمەش ئەوەیە حاڵمان، ھەژارترین وڵاتی جیھان زۆر لە دۆخی ئێمە باشترە، لە كاتێكدا كە عێراق یەكێكە لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان".

عەلی ساڵح، ھاووڵاتییەكی دیكەی دانیشتووی مووسڵە ئەو دەڵێ: "نازانین چۆن روو لە دەرەوەی ماڵەكانمان بكەین، نە لە دەستی مێشوولە دەتوانین خۆمان رزگار بكەین و نە لەو بۆنە پیسەی كە دروستبووە، تەنانەت ھەرچی سەگی سەر شەقامەكان ھەیە دێن و زبڵەكە ئەوەندەی دیكە بڵاودەكەنەوە، پێویستە حكوومەت و شارەوانی ئاوڕێكمان لێبدەن و ھەوڵەكانی خۆیان چڕبكەنەوە و چارەسەرێكی بەپەلە  بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە".

لە بەرامبەر گلەیی ھاووڵاتیان عیماد تۆفیق، بەرێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی نەینەوا بە كوردستان24ی راگەیاند: "پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی مووسڵمان ھەیە كە بڕی 2 ملیار دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، تائێستا 500 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كراوە".





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad