English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-02-08 [03:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٢/٨ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- لە یاری نێوان برایەتی و ھەندرێن لە خولی نایابی کوردستان، بە ھۆی دەرکردنی راھێنەری یانەی ھەندرێن (دڵشاد مەعرووف) ھەروەھا بەردەوامی و پێداگیری لە نەچوونە دەرەوەی لە یاریگە، تەنیا لە رێگەی سەرۆکی یانەی ھەندرێن چووەتە دەرەوە بڕیاردرا بە:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، یەک یاری بە ھۆی کارتی سوور و یەک یارییش بە بڕیار.
• غەرامەکردنی ناوبراو بە بڕی ١,٠٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن دینار.
• پێویستە بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکرێت، بە پێچەوانەوە ناتوانێ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە یاریگە لەگەڵ یانەکەی ئامادەبێت.
٢- ھەر یەکێک لە ستافی ھونەری و سەرپەرشتیاری تیپ و خزمەتگوزار و یاریزانانی یەدەگ، لە سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان، ئەگەر دەرچوون لە گیانی وەرزشی یان بە ھۆی وتەی ناشیاو و ناڕەزایی و ھەڕەشە دەرکران یان کێشە و گرفت دروست بکەن، ئەوا سزا دەدرێن بە بڕی ١.٠٠٠.٠٠٠ یەک ملیۆن دینار.
٣- لە یاری نێوان رزگاری و ھەڵۆ لە خولی پلەیەکی کوردستان، بە ھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرین و ترسناک لە لایەن ھاندەرانی یانەی رزگاری، بڕیاردرا بە:
• غەرامەکردنی یانەی رزگاری بە بڕی ٢٥٠,٠٠٠ دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار.
• ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی رزگاری, لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزاکە توندتر دەبێت.
• پێویستە بڕی غەرامەکە پێش یاری داھاتوویان رادەستی ژمێریاری یەکێتییەکەمان بکرێت، بە پێچەوانەوە یارییەکەیان ئەنجام نادرێت، سەرپەرشتیاری یاری ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات.
٤- یارییەکانی گەڕی یازدەیەمی خولی پلەیەکی کوردستان، لە رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٢/١١ ئەنجام دەدرێت.
٥- یارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی کوردستان، لە رۆژی پێنجشەممە و ھەینی ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:
یارییەکانی رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٢/١٣
ھەولێر × برایەتی
سیروانی نوێ × نەورۆز
یارییەکانی رۆژی ھەینی ٢٠٢٠/٢/١٤
سۆران × دھۆک
ھەندرێن × شێروانە
پێشمەرگەی ھەولێر × زاخۆ
دەربەندیخان × پێشمەرگەی سلێمانی
٦- سەرجەم یارییەکانی خولی نایاب و پلەیەکی کوردستان، لە کاتژمێر ٣:٠٠ ـی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad