English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاڤانی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە 
2020-02-08 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئیدنسۆن کاڤانی ئۆرگوایی ھێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ھەموو ھەوڵێکی دەدا پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات ، بەڵام ھەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ، کاڤانی ھەموو ھەوڵێکی دەدا یاری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات  و ئارەزووی دەکرد لە ژێر سەرپەرشتی دیگۆ سیمیۆنی یاری بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە کۆتا رۆژەکانی گواستنەوەی یاریزانان یانەی بەرشەلۆنە بۆندێکی پێشکەش بە کاڤانی کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکە بکات، بەڵام کاڤانی ئەو بۆندەی رەتکردەوە و نەیوویست ببێتە رکابەری لویس سوارێز . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە ، لە ھاوینی داھاتوو کاڤانی سەربەست دەبێت پەیوەندی بە ھەر یانەیەک بکات و یانەکانی ئەنتەرمیلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید و مانشستەر یونایتد ھەوڵەکانیان خستووتە گەڕ بۆ ئەوەی کاڤانی رازی بکەن پەیوەندییان پێوە بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad