English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیقار... خۆپیشانده‌ران له‌ دژی راسپاردنی محەمەد عەللاوی ژماره‌یه‌ك ڕێگا داده‌خه‌ن
2020-02-09 [06:42 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق، دژی راسپاردنی محەمەد عەللاوی بەردەوامە و لە پارێزگای زیقاریش ژمارەیەک پرد و رێگا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران.

دوای کشانەوەی کڵاوشینەکان، خۆپیشاندانی فراوان، لە هەریەک لە بەغدا، بەسرە، کەربەلا، نەجەف، میسان، ناسرییە، دیوانییە و چەند شارێکی دیکە دەستیپێکردەوە، کە زۆربەیان خوێندکار بوون، دژی راسپاردنی محەمەد عەللاوی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و حزبە سیاسییەکانی دەسەڵات، دروشمییان گووتەوە و داوای بەهاناوەچوونییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

لە شاری حللەی ناوەندی پارێزگای بابلیش، لە نزیک باڵەخانەی پارێزگا، ژمارەیەک خۆپیشاندەر بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە تووشی هەناسەتەنگی بوونەوە و سێ خۆپیشاندەریش دەستگیرکران، لەنێویاندا، چالاکوان، مەیسەم عاید.

لە پارێزگای زیقاریش، ژمارەیەک پرد و رێگا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخران و داوای لەکارلادانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکەیان کرد.

 





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad