English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌زعه‌لی هۆكاری تۆڵه‌نه‌كردنه‌وه‌ی له ‌ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات
2020-02-09 [06:56 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مینداری گشتی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێران داوایان لێكردین پرسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ‌ دوابخه‌ین"، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌ بڕیاری ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ په‌رله‌مان دراوه‌.

له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه‌ له‌ نێو لیستی سزادراوانی ئه‌مەریكایه‌، ئاشكرای ده‌كات بژارده‌ی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكا هه‌ر ماوه‌.

روونیشی كرده‌وه‌ "ئێران داوای لێكردوین، كه‌ پرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا دوابخه‌ین له‌ به‌رامبه‌ر كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس.

خه‌زعه‌لی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس سه‌ره‌تای كۆتایی ئه‌مەریكایه‌ له‌ عێراق و ده‌نگ نه‌دانی كورد و سوننه‌ش، بۆ بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ عێراق، مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، كه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ نین.

له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسی وڵاتیشه‌وه‌، خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت "پێم وایه‌ كه‌ حزبه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات شكستیان هێناوه‌ و له‌ باره‌ی حكوومه‌تی عه‌للاویشه‌وه‌ ده‌ڵێت "ده‌بێت ده‌رفه‌ت به‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی بدرێت".

 





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad