English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسانە نابێت کەرەوز بخۆن
2020-02-08 [10:35 AM]

ZNA-هەولێر


کەرەوز یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان و خواردنی چەندین سوودی ناوازە بە جەستە دەگەیەنێت و بە سەوزەی موعجیزە ناودەبرێت.

 
سوودەکانی خواردنی کەرەوز:
- هەوکردن لەناودەبات و بەرگری جەستە بەرامبەر نەخۆشییەکان زیاد دەکات، دژە شێرپەنجەیە و پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە و کۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
- مێشک ئارام دەکاتەوە و چارەسەری سەرئێشە دەکات، جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە و چارەسەری ئەنفلۆنزا دەکات.
- رێگا لە هەوکردنی میزەڵدان و ماسولکە و جومگەکان دەگرێت، چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەکرە و هاوکارە لە دابەزاندنی کێشدا، ئەگەری توشبون بە برینی گەدە کەمدەکاتەوە و دیواری گەدە باش دەکات، هەموو ئەمانە لەبەرئەوەی کەرەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئەکسیدەکان، کانزاکانی وەک" ڤیتامین کەی، ڤیتامین ئەی، ڤیتامین جی، پۆتاسیۆم، ترشی فۆلیک، ریشاڵە خۆراکییەکان.

 

ئەم کەسانە نابێت کەرەوز بخۆن:
- خانمانی دووگیان و ئەو دایکانەی شیر بە منداڵەکانیان دەدەن، زەیتی تۆوی کەرەوز، دەبێتەهۆی گەورەکردنی منداڵدان و لەبارچون.
- ئەو کەسانەی هەستیارییان بە هەندێک سەوزە و بەهارات هەیە.
- نەخۆشی خوێن بەربوون
- بوونی کێشە لە گورچیلەکاندا، چونکە دەبێتەهۆی هەوکردنی گورچیلە
- ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان نزمە
- ئەو کەسانەی بڕیارە نەشتەرگەری ئەنجامبدەن، چونکە کاردەکاتە سەر کۆئەندامی دەمار پێویستە دوو هەفتە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری کەرەوز نەخورێت.
- ئەو کەسانەی کێشەی غازاتیان هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ غازات زیاد دەکات.
- ئەگەر زۆری لێبخوریت و بەباشی ئامادە نەکریت و نەکوڵێنرێت کاردەکاتە سەر رژێنی دەرەقی و کرداری هەناسەدان.





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad