English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌ نابێت پشتگوێ بخرێن
2020-02-09 [12:31 PM]

ZNA-هەولێر


 جه‌ڵته‌ی دڵ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ كتوپڕانه‌ی كه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری خێرایه‌ و ئه‌و كاته‌ رووده‌دات كه‌ خوێن نه‌گاته‌ ماسولكه‌كانی دڵ كه‌ زۆرجار به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ورییه‌ له‌ناو خوێن. ئه‌گه‌ر دڵ وه‌كو پێویست خوێنی پێ نه‌گات ئه‌وا زیانێكی زۆری پێ ده‌گات كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردن.

له‌ پاڵ بوونی ئازاری سنگ كه‌ هه‌ندێك جار ئازاره‌كه‌ ده‌چێته‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی جه‌سته‌ وه‌كو شان و قۆڵ ، جه‌ڵته‌ی دڵ ڕه‌نگه‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ش دروست بكات 

 

ئازاری به‌رده‌وامی گه‌ده‌ ده‌شێت نیشانه‌یه‌كی تری جه‌ڵته‌ی دڵ بێت چونكه‌ به‌هۆی نزیكیی دڵ و سورێنچكه‌وه‌ هه‌ندێكجار جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئازاره‌ قورسه‌. 
نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی تر ده‌شێت بریتی بن له‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌پڕ، ئازاری شه‌ویلگه‌ و هه‌روه‌ها دڵتێكه‌ڵهاتنی به‌رده‌وام.
 

 





ئەم هەواڵە 7252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad