English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .... ریال مەدرید بەردەوامە لەسەرکەوتنەکانی 
2020-02-09 [05:03 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەمیانەی یارییەکانی گەڕی بیست و سێی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ئۆساسۆنا میوانداری یانەی ریال مەدریدی کرد . 

یانەی ریال مەدرید توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ئۆساسۆنا . 

لە خولەکی ١٤ یارییەکە یانەی ئۆساسۆنا بە گۆڵێکی یاریزان ئۆنای گارسیا پێشکەوت ، دواتر یانەی ریال مەدرید چوار گۆڵی لە خولەکەکانی ٣٣ و ٣٨ و ٨٥ و ٩٢ لەرێگەی یاریزانان ئیسکۆ و رامۆس و ڤاسکێز و یۆڤیتچ تۆمارکرد . 

بەم ئەنجامە یانەی ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٥٢ خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی لالیگا قایمتر کرد و یانەی ئۆساسۆنا بە ٢٨ خاڵ لە پلەی دوازدەیەم مایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad