English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌یاد عه‌لاوی: ھۆشداری دەدەینە ئێران كە ناتوانێت خەونەكانی لە عێراق بەدیبھێنێت
2020-02-10 [06:28 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئەیاد عەللاوی، ئێران بە دەستوەردانی ئاشكرا لە كاروباری عێراق تۆمەتبار دەكات و ده‌ڵێت، ھۆشداری دەدەینە ئێران كە ناتوانێت خەونەكانی لە عێراق بۆ فراوانخوازی لە ناوچەی عەرەبی بەدیبھێنێت .

ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، لە بەیاننامەیەكدا ئێران بە بەزاندنی ھێڵە سوورەكان تۆمەتبار دەكات و رایدەگەیەنێت "ئێران ھێڵە سوورەكانی بەزاندوە و سەلماندی كە دەست لە كاروباری عێراق و ویستی عێراقییەكان وەردەدات".

عەللاوی، دەستوەردانەكانی ئێران لە كاروباری عێراق سەركۆنە دەكات و راشیدەگەیەنێت "ھۆشداری دەدەینە ئێران كە ناتوانێت خەونەكانی لە عێراق بۆ فراوانخوازی لە ناوچەی عەرەبی بەدیبھێنێت"، عێراقیش لە قەبارە و خەونەكانی ئێران گەورەترە.

عەللاوی، داواش لە ئێران دەكات "پابەندی پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی بێت و دەست لە كاروباری عێراق وەرنەدات، چونكە ئەم كارە گرژی زیاتر لە ناوچەكە دروستدەكات".

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری رێبەری ئێران رایگەیاندبوو، دەبێت محەمەد تۆفیق عەللاوی متمانە بەدەستبھێنێت و تاران و بەغدا و دیمەشق و بەیروت و فەلەستینیش یەك بەرەی ھاوپەیمان بن دژی ئەمەریكییەكان.

 





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad