English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ..دێربی میلانۆ به‌ ریمۆنتادا كۆتایی هات
2020-02-10 [07:15 AM]

ZNA - ھەولێر


 

لە یارییەکانی هەفتەی ٢٣ی خولی ئیتاڵیاو لە یاری دێربی میلانۆ،یانەی ئینتەرمیلان ریمۆنتادای بەسەر ئەیسی میلان کردو توانی ٤-٢ یاریەکەی لێ بباتەوە.

 

هەرچەندە ئەى سی میلان تایمی یەکەم بەدوو گۆڵی ریبیچ و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌خوله‌كه‌كانی 40 و 46 پێشکەوت و ئه‌م تایمه‌ كۆتایی هات.

بەڵام له‌ تایمی دووەم یانه‌ی ئینتەرمیلان ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد و توانی چوار گۆڵ لەسەر یەک تۆماربکات، چوار گۆڵەکەش ئینتەر برۆزۆڤیچ و فیچینزۆ و دی فری و لۆکاکۆ له‌ خوله‌كه‌كانی 51، 53، 70 و 93 تۆماریانکرد.

بەم بردنەوەیە ئینتەرمیلان بە ٥٤ خاڵ ، خاڵەکانی وەکو یۆڤانتۆس لێکردەوەو ئەیسی میلانیش بە ٣٤ لە پلەی ده‌یەم دێت.





ئەم هەواڵە 8335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad