English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسێک: دیاردەیەکی دەگمەن روو دەدات
2020-02-10 [07:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کەشناسێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە دیاردەیەکی دەگمەن لە کەشوهەوای عێراق روو دەدات و تا رۆژی هەینی ئەو شەپۆلە ساردییە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

عەلی جابر زیادی، پسپۆڕی بواری کەشناسیی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، شەوی دووشەممە 10-2-2020 (ئەمشەو)، بەفر لە زۆربەی ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست لە باشووری عێراق، دەبارێت.

عەلی جابر زیادی هەروەها پێشبینی کردووە ئەمشەو بەفر لە دیاردەیەکی دەگمەندا، کە لە ساڵی 1992ـوەوە رووی نەداوە، لە زۆربەی ناوچەکانی بەغدا، ئەنبار، سامەڕا، تکریت، کوت، دیالە، بابل، کەربەلا، نەجەف و دیوانییە ببارێت.

ئەو کەشناسە عێراقییە پێی وایە رۆژی چوارشەممە 12-2-2020 کەشوهەوای عێراق کەمێک گەرم دەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممە بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 1345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad