English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
براد پێت خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت
2020-02-10 [12:00 PM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، براد پێت، خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەر لە رۆڵی لاوەکی وەرگرت.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە لەرێگەی فیلمی سینەمایی Once Upon a Time in Hollywood خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

 

ئەو ئەکتەرە لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە، وتەیەکی پێشکەش کرد و خەلاتەکەی پێشکەش بە منداڵەکانی کرد و گوتی "عاشقی ئێوەم".

 

ئۆسکار بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەمادا دەژمێردرێت و لە چەند بەشێکدا پێشکەش بەو فیلمانە دەکرێت کە لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکراون، جگە لە بەشی فیلمە بیانییەکان.

 

خەڵاتەکە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاو دەبەخشرێت کە ساڵی 1927 لە کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دامەزراوە شەشە هەزار ئەندامی هەیە.





ئەم هەواڵە 7312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad