English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا لە عێراق نیگەرانە
2020-02-11 [08:36 AM]

ZNA- ھەولێر


واشنتن بەشداریكردنی عێراق لە دەستپێشخەری یەك پشتێنە و یەك رێگای چینی، بە تەحەدایەك بۆ ھەژموونی ئەمەریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ده‌زانێت. 

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمەریكی، ئەو رێگە ئابوورییەی چین، كە لەگەڵ عێراق و پاكستان و تەنانەت سووریاش دایدەمەزرێنێت، ھەوڵەكانی وڵاتەكە زیاتر نیشان دەدات بەوەی دەیەوێت شوێنی ئەمەریكا وەك زلھێزی گەورەی جیھان بگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، نیازی عێراق بۆ بەشداریكردن لەو دەستپێشخەرییەی چین، دەرخەری ئەوەیە، كە تاچەند چین توانیویەتی پێگە ئابوورییەكەی لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست به‌هێز بكات.

چین كه‌ بە دووەم گەورە ھاوبەشی بازرگانی عێراق ھەژماردەكرێت، لە 2005ـەوە تا ئێستا بە بڕی 24 ملیار دۆلار وەبەرھێنانی لە عێراق كردووه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ كه‌رتی وزه‌دایە.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad