English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەک: ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لەدژی سەرۆکی کۆمار دەکەن
2020-02-11 [12:45 PM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرای کرد، بەتۆمەتی پێشێلکردنی دەستور، ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، چەند پەرلەمانتارێک داوایان لە بەرهەم ساڵح کردوە، بەڵگەنامەی راسپاردنی محەممەد عەلاوی بۆ پۆستی سەرکی وەزیران بخاتە روو، هەروەها ئەو بنەما دەستورییەش ئاشکرا بکات کە سەرۆکی وەزیرانی پێ راسپاردووە، لەبەر ئەوەی ماوەی دەستوری و کوتلەی گەورەشی پێشێلکردوە.

باسی لەوەش کرد، ئەو پەرلەمانتارانە پێشێلکردنی دەستور دەخەنە ئەستۆی بەرهەم ساڵح، بۆیە بەتۆمەتی پێشێلکردنی دەستور هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، پێنج پەرلەمانتار واژووی خۆیان لەسەر راسپاردنی محەممەد تەوفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کشاندووەتەوە.

 

سۆمەریەنیوز





ئەم هەواڵە 11812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad