English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا دەبێتە راھێنەری رۆنالدۆ 
2020-02-11 [01:56 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی پلان دادەرێژێت لە ماوەی داھاتوو پیپ گواردیۆلا بکاتە راھێنەری خانمە پیرەکە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی ، ئەندریا ئەنێلی سەرۆکی یانەی یۆڤانتس خەون بەوە دەبینێت پیپ گواردیۆلا بکاتە راھێنەری یانەی یۆڤانتس . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەنێلی پێیوایە گواردیۆلا ئەو پارچە وونبووەیە کە رێگرە لەبەردەم بەدەستھێنانەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەلایەن خانمە پیرەکە کە دواجار لە ساڵی ١٩٩٦ بەدەستیان ھێناوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەنێلی چەکێکی پارەی سپی پێشکەش بە گواردیۆلا دەکات بۆ ئەوەی ھیچ رێگریەکی دارایی نەیەتە بەردەم بۆ گرێبەست کردن لەگەڵی و ئامادەشە سەرجەم داواکارییەکانی گواردیۆلا جێ بەجێ بکات بۆ ئەوەی ببێتە راھێنەری یۆڤانتس . 

ئەگەر یانەی یۆڤانتس سەرکەوتوو بێت لەگرێبەست کردن لەگەڵ گواردیۆلا ئەوا رۆنالدۆ و گواردیۆلا لە وەرزی داھاتوو لەیەک تیپ بەیەکەوە دەبن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad