English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار دەچێتە خولی ئەمەریکی 
2020-02-11 [02:25 AM]

ZNA- ھەولێر 


نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بەڵێنی بە دەیڤید بێکھامی سەرۆکی یانەی ئەنتەر مەیامی داوە لە داھاتوو پەیوەندی بە خولی ئەمەریکی بکات. 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی ئیسپنی جیھانی ، نەیمار لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ بێکھام قسەی کردووە و بەڵێنی پێداوە لە داھاتوو پەیوەندی بە خولی ئەمەریکی بکات و یاری بۆ یانەی ئەنتەر مەیامی بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، نەیمار بەکەسە نزیکەکانی راگەیاندووە کە دوای چەند ساڵێکی دیکە دەچێتە خولی ئەمەریکی ، چونکە تۆپی پێ لەو خولە لەگەشەکردن دایە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دەیڤید بێکھام سەرۆکی یانەی ئەنتەر مەیامی ھەوڵدەدات زۆرترین ئەستێرەکانی تۆپی پێ رابکێشێتە خولی ئەمەریکی و خولەکە بەناوبانگ بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad