English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2020-02-12 [02:02 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە لویس سوارێز ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە زووتر لە کاتی پێشبینیکراو دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان . 

بەھۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی پزیشکەکان پێشبینیان دەکرد بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ سوارێز لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە ، بەڵام لەوانەیە سوارێز زووتر بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، سوارێز لەرووی چارەسەری پزیشکی ھەنگاوی باشی بڕیووە و لە ئێستادا بە تەنیا لە ھۆڵی وەرزشی راھێنان دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر سوارێز لەسەر ئەم شێوازی چارەسەرییە بەردەوام بێت ئەوا پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسان بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر بەرشەلۆنە سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەوا سوارێز دەتوانێت لە یارییەکانی بەرشەلۆنە لەم قۆناغە بەشداری بکات. 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad