English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارتین سکورسیزی خۆی خەڵات دەکات
2020-02-12 [04:40 AM]

هەولێر – ZNA


مارتین سکورسیزی، دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و خەڵاتێکی بەدەستەوەیە و خۆی خەڵاتکردووە.

 

بلاوکردنەوەی ئەم وێنەیە لە دوای دابەشکردنی خەڵتەکانی ئۆسکار دێت کە فیلمەکەی The Irishman بۆ 10 خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورابوو و نەیتوانی هیچ خەڵاتێک بەدەست بێنێت.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا رۆبێرت دێنیرۆ و ئال پاچینۆ رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە و ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و چیرۆکێکی مافیایی هەیە.

 

لە خولی ئەمساڵی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، فیلمی کۆری Parasite توانی چوار خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبێنێت، لەوانە خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، باشترین فیلمی سینەمایی، باشتیرین سیناریۆی ئۆرجیناڵ و باشترین دەرهێنەر.

 





ئەم هەواڵە 7930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad