English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەکات
2020-02-13 [08:18 AM]

ZNA_ هەولێر


مەسرور بارزانی : باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/2/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ دەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا کە رۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە گەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە بکەوێت و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکات.  
ماوەی چەند ساڵێکە مەسرور بارزانی یەکێکە لە بەشدارە سەرەکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن. 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ”لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن چەندین دیدارمان لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە.“





ئەم هەواڵە 2962جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad